نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ تەموزی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان، بەراورد بە دوێنێ بەیانی دابەزی.

 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٣٥٠ دینارە.

 

 - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٤٥ دینارە.

 

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٠ هەزار دینارە.




AM:10:57:24/07/2022