زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم دوایین زانیارییەکان لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا دەکات و دەڵێت" دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت". 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەهۆی نەگەڕانەوەی داهات لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران كۆتایی نەهاتووە". 

ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی تەواونەبوونی دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو لە سلێمانی، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت ڕەنگە تا سەری مانگ بخایەنێت.

جەختیشیكردەوە، هەركاتێک لە سنوری شاری سلێمانی مووچەی مانگی ڕابردوو بە تەواوی دابەشكرا، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دەكەین.



PM:03:48:24/07/2022