هەرچەندە بڕیابوو ڕۆژی هەموو (٢٥)ی مانگێك حکومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام تا ئەمڕۆش چارەنووسی مووچەی مانگی (تەموز) نادیارە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، تا ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێنەکردووە، كە پێشتر بەرپرسانی حكومەت بەڵێنیاندابوو لە هەموو (٢٥)ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی تەواونەبوونی دابەشكردنی مووچەی مانگی (شەش)ی بەشێک لە مووچەخۆرانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت، کە ڕەنگە تا سەری مانگ بخایەنێت.
لای خۆشیەوە شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکدا بە (ئێن ئاڕ تی) ڕاگەیاند" رێككەوتنێكی نادروست لە نێوان یەكێتی و پارتی هەیە لە ئەنجومەنی وەزیران بەوەی كە سلێمانی و زۆنی سەوز لە داهاتەكانی خۆی مووچە دابین بكات و زۆنی زەردیش لە داهاتەكانی خۆی مووچە دابین بكات".