پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەبات، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێی نێوان چەند گەنجێک لەسەر دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل شەڕە تەقە دروست بوو و گەنجێک کوژرا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا لەناو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئاکامدا تەقە دروستبووە و لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود) تەمەن (٢٥) ساڵ کوژراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. س. ك) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا، لەئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگا.