ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم فەیس بووکی راگرت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک بۆ ماوەی رۆژێک لە هەولێر رادەگرن.  
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە رووداوی راگەیاندووە بە بڕیاری ئەوان تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە پارێزگای هەولێر راگیراوە.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ماوەی 24 كاژێر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە هەولێر رابگیرێت.
گوتیشی "سەرجەم كۆمپانیاكانی هێڵی ئینتەرنێت لەو بڕیارە ئاگاداركراونەتەوە". هۆكارەكەشی بۆ دۆخی ئەمنی گەڕاندەوەو گوتی "بارودۆخەكە وا دەخوازێت".
راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەدسبووک پەیوەندی بە دوۆخی هەرێم هێرشەکانی داعشەوە هەیە لەسەر هەرێم.
سەبارەت بە كاتی كردنەوەی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە، سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی "بڕیارەكە بۆ ماوەی 24 كاژێر دەرچووە، بەڵام رەنگە درێژیش بكرێتەوە بەگوێرەی پێویستیی بارودۆخەكە".




PM:06:00:07/08/2014