كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە  48 كاتژمێری داهاتوودا  پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن، ئەمڕۆ بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بەم شێوەیە دەبین: ھەولێر: 42، سلێمانی: 41، دھۆك: 41، كەركوك: 45، ھەڵەبجە: 42، سۆران: 40، راپەرین: 41، گەرمیان: 45 پلە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "پێشبینی دەكرێت سبەینێش ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما بە (1-2) پلە لە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو بەرزتر ببنەوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 42، دھۆك: 42، كەركوك: 46، ھەڵەبجە: 43، سۆران: 41، راپەرین: 42، گەرمیان: 46 پلە).





PM:12:20:28/07/2022