هەولێر.. ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاوکرایەوە کە بەنزینی خراپ دەدەنە هاوڵاتیان

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٨ی تەمووز، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی ٢١ بەنزینخانەی دیكە سزادران.

 

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیانراوێكدا بلاویكردەوە، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لەبەرامبەر دەستكاریكردنی كوالێتی بەنزین، (٢١) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سزادراون و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر كەس و خاوەن بەنزینخانانەیەك كە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستكاری كوالێتی بەنزین بكات، داواش لەهاووڵاتیان دەكەین لەكاتی تێبینیكردنی هەر جۆرە سەرپێچیەك، لەزووترین كات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بكەنەوە.

 

قائیمقامیەتی هەولێر باسی لەوەشکردووە لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ كۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (١٧٢) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٦) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچی و دەستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەكانیان بڵاو دەكەینەوە.

 

ناوی بەنزینخانەكان:-

یەكەم/ وێستگەی ئارام محەمەد

دووەم/ وێستگەی ژیلوان

سێیەم/ وێستگەی جێگر

چوارەم/ وێستگەی زێڕ

پێنجەم/ وێستگەی سەیداوە

شەشەم/ وێستگەی (یارا / )میهن



PM:01:45:28/07/2022