کەمێک پێش ئێستا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی راگەیاند و وتی" لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان سێ خوێدکار یەکەم بوون و (١٣) خوێندکاریش دووەم بوون و (١٨) خوێندکاریش سێیەم بوون".
لیستی ناوەکان بەمشێوەیەیە:
بەشی زانستی:
- هەڤاڵ بڵند کەمال حەمەد لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان لە هەولێر - ٧٠٠ نمرە
- باوان عەزیز محەممەد عەبدوڵڵا لە دواناوەندیی شەهید جەبار لە سلێمانی - ٧٠٠ نمرە
- محەممەد عەلی عوسمان لە ئامادەیی کۆلێژی سەلاحەدینی ئەیوبی کوڕان لە سلێمانی - ٧٠٠ نمرە
بەشی وێژەیی:
- شانیل شامل حەمەداللە لە ئامادەیی ئازادی کوڕان لە هەولێر - ٧٠٠ نمرە
یەکەمەکانی پۆلی (١٢)ی پیشەیی:
- کەوسەر مەغدید عەبدوڵڵا لە هەولێر - بازرگانی
- مەهدی ستار عومەر لە هەولێر - کشتوکاڵ
- پیدرا ئاکۆ کەریم لە سلێمانی - گەشتوگوزار
- رامیار ئارام ئەحمەد لە سلێمانی - پیشەسازی
یەکەمی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی - خوێندنی ئیسلامی:
- گلارا ئاکۆ کەریم لە دواناوەندی ئیسلامیی کەلار لە گەرمیان