بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی تەموزی ٢٠٢٢ وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی (حەوت)ی فهرمانبهران و مووچەخۆران دەستپێبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی (تەموز) دەستپێدەکات و لە رۆژانى داهاتووشدا خشتەى دابەشکردنەکە بڵاودەکرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا بێت، دەتوانرێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان لە ماوەی یەك هەفتەدا دابەش بکرێت.
بڕیار بوو رۆژی (٢٥)ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی (٦)ی بەشێک لە فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پرۆسەی دابەشکردنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.