که‌سایه‌تی ناسراوی ئێزدییه‌کان خدر دۆملی رایگه‌یاند" 2600 که‌سی ئێزیدی له شاخی شه‌نگال ئازاد کراون له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه".
خدر دۆملی که چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا کردووه له‌و ئاوارانه‌ی شاخی شه‌نگال که ئێستا هاتوونه‌ته‌وه دهۆک و له‌که‌مپی شاریان وتویانه " گه‌ریلا رێره‌وێکی ئارامیان بۆ کردووینه‌ته‌وه‌و هه‌شت کاتژمێر به‌ڕێدا بردوویانن تا گه‌یشتوونه‌ته خاکی رۆژئاوا‌و دواتر هێنراوینه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان".
خدر دۆملی که پسپۆریشه له بواری که‌مایه‌تییه‌کانی عێراق ده‌ڵێت" به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه له شاخی شنگال ئاواره‌کان له 27 شوێنی جیاجیا کۆبوونه‌ته‌وه".