بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم داوا له بانكه‌كان ده‌كات، سبه‌ینێ شەممە سه‌ردانیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره بۆ مووچه‌ی مانگی (تەموز).
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ هەینی بانکی ناوەندی هەرێم ئاگاداری بەرێوەبەری بانکەکانی لە ناو شار و قەزاکان کردەوە، کە سبەینێ شەممە ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٢ لە هەولێر و سلێمانی سەردانیان بکەن، بە مەبەستی وه‌رگرتنی پاره‌ی کاش بۆ مووچەى مانگى حەوت.
هەرچەندە لەبارەى وادەی دابەشکردنى مووچەوە هیچ زانیارییەک تا ئێستا نەخراوەتەڕوو، بەڵام بەپێى زانیارییەکان، بە ئەگەرێکى زۆرەوە رۆژى یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى (تەموز) دەکرێت.