وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمرۆ ٨ ی ئاب رایدەگەیەنێت کە چۆن و کەی گورزە ئاسمانییەکانی لە دژی داعش ئەنجام دەدا، بۆردومانی شەوی رابردووی سەنگەرەکانی داعش لە دەوری هەولێر ئەمەریکا نەبووە.
کەناڵی فرانس ٢٤ فەرەنسی لەزاری بەرپرسێکی ئەمەریکاوە بڵاویکردۆتەوە کە تا ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هیچ گورزێکی سەربازییان ئاراستەی بکەکانی داعش نەکردووە. زانیاریە رۆژنامەوانییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمرۆ پەنتاگۆن رایدەگەیەنێت کە گورزە سەربازیە ئاسمانییەکانی داعش کەی و چۆن جێ بەجێدەکرێت، ئەمەریکا تا ئێستا هەر کۆمەکی ژیاریان ناردووە بۆ ئاوارەکانی چیای شەنگال.
ئەم لێدوانەی بەرپرسە ئەمەریکیەکە لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو ٧-٨ ی ئاب بەدرێژایی شەو فرۆکەی جەنگی بۆردومانی بنکەکانی دعشی لەدەوری هەولێر کردووە، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەش هەڵگورد حیکمەت رایگەیاند کە ئەو فرۆکانە ئەمەریکاین و ئەوان دەستیان کردووە بە هەڵمەتەکانیان بۆ سەر بنکەکانی داعش.