ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پارەی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە، لە هەفتەی داهاتووە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە".
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند" بەشی زۆری پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە، لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەستپێدەکات".
وتیشی" ئەگەر (٢٠٠) ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت، ئەوە بۆ مووچەی مانگی تەممووزیش کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت".
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ مووچەخۆر هەن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بە بێ لێبڕین مانگانە (٨٩٥) ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار دەکات.