بانکی ناوەندی لەبارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/سلێمانى کەمێک پێش ئێستا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گێڕانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا بۆ حکومەت و تەرخانکردنی بۆ مووچە بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە".  
 
دەقی ڕوونکردنەوەکە:   

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/سلێمانى  

لەچەند پەیج و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە؛ قەزرەکانى کۆمپانیاى نالیا، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یەکلاکراوەتەوە و سەرۆکى کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بۆ تەواوکارى موچەى مانگى 7 بڕى 80 ملیار دینار بداتە موچەخۆرانى سنورى سلێمانى، لە راستیدا کۆمپانیاى ناوبراو بڕى قەرزەکەى 84 ملیار دینارەو تا ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزنەى دەوڵەت. هەر بۆیە سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە، چونکە تا ئێستا کۆمپانیای ناوبراو هیچ قەرزێکى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان پاکتاو نەکردۆتەوەو داوا لەسەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە قەرز و ئاسانکارى حکومەتیان لاماوە وەک ئەرکێکى نیشتمانى قەرزەکانیان بگێڕنەوە بۆ خەزێنەى گشتی.  

بەڕێوەبەرایەتی گشتى بانکى ناوەندى هەرێم / سلێمانى  

٤/٨/٢٠٢٢  



PM:07:52:04/08/2022