نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤) پلەی ڕێختەر قەزای کەلاری هەژاند.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" كاتژمێر (١٢:٧) خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان قەزاكانی (كەلار - خانەقین)، بوومەلەرزەیەك ڕوویدا".
ئەوەشی خستەڕوو، گوڕی بوومەلەرزەکە (٤) پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە، هاوکات قوڵای بوومەلەرزەكەش (١٠) كیلۆمەتر بووە.