بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ مینێک لە شاخی گۆیژە بە
کارمەندێکی مین هەڵگرەوەدا تەقییەوە و برینداریکردوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند
"ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی، محمد مستەفا کە کارمەندی
مینهەڵگرەوەیە، لە کاتی کارەکەیدا کە کێڵگە مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە مینێکی جۆری (Type 72) پێداتەقییەوە و برینداریکردووە".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراووە " دوای تەقینەوەی مینەکە، راستەخۆ لەلایەن
یاریدەدەری پزیشکییەوە چارەسەر سەرەتایی بۆکراوە و دواتریش گوازراوەتەوە بۆ
نەخۆشخانەی شار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست".
لە راگەیاندراوەکەدا
جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، بەهۆی پابەندبوونی کارمەندی مینهەڵگرەوە بە
رێنماییەکانەوە، کەمترین زیان بە ناوبراو کەوتووە لە کاتی تەقینەوەکەدا.