به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه له کارێکی بێ پێشینه‌دا ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بدات به‌کورد.
که‌ناڵی فرانس 24 بڵاویکرده‌وه له‌هه‌نگاوێكی بێ پێشینه‌دا ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بدات به‌هێزی پێشمه‌رگه.
له‌رۆژی 7 ی ئابه‌وه ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا که کۆمه‌کی ئاواره‌کان بکات و گیانی کارمه‌نده‌کانی خۆیان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان که کورده بپارێزێت، به‌م پێیه‌ش لهپاشنیوهرۆی 8 ی ئابه‌وه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیان کردووه به هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له ده‌وری موسڵ و هه‌ولێر.
پێدانی چه‌ک که سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به فرانس 24 راگه‌یاندووه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا راسته‌وخۆ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌بواری سه‌ربازی کاربکات و چه‌کی پێبدات، که پێش ئه‌م رووداوانه هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌غدادا کاری ده‌کردو له‌رێگای ئه‌وه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کورد ده‌کرد.