له‌چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ناسراو تۆماس فریدمان، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما جه‌خت ده‌کاته‌وه که کورده‌کان ده‌پارێزن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆماس فریدمان، رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و له وه‌ڵامی پریسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیارێك بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و پاراستنی كوردستان و گیانی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتی: "له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بارودۆخێكی جیاوازدا كه هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی لێ بكه‌وێته‌وه و له‌وكاته‌شدا كه وڵاتێك خوازیاری ئه‌وه بێت ئێمه هاوكاریی بكه‌ین، ئێمه‌ش خواستێكی به‌هێزمان هه‌یه بۆ پاراستنیان."
وتیشی: "ئێمه توانای پاراستنی ئه‌وانمان هه‌یه و ناچاریشین بیانپارێزین، كورده‌كان زۆر سوودیان له هه‌لی قوربانیدانه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بینی و كاته‌كه‌یان به‌باشی به‌كارهێنا، هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره كار ده‌كات و هه‌نگاو ده‌نێت كه ئێمه خوازیاربووین له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی بیبینین."
ئۆباما ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه پێویسته دڵنیابن له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت، به‌ڵام به راشكاویش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوونی عیراقییه‌كان و كورده‌كان به‌وه‌ی پێكبێن و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ئه‌وه بكه‌ن كه بۆ پاراستنی خۆیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویسته، ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌مریكاش خۆی له قه‌ره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی نادات.
ئۆباما روونی ده‌كاته‌وه كه بۆچی له‌سه‌ره‌تای پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له عیراق ده‌ستیان به وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی نه‌كردووه، ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا نایه‌وێت هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكاته‌وه كه پێشتر كردوویه‌تی، وتیشی ئه‌وه‌ی ده‌توانین بۆ عیراقییه‌كانی بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه ببیته هاوكاریان نه‌ك له‌جیاتی ئه‌وان ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، چیتر سوپا نانێرین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
ئۆباما پێی وایه كه ده‌بێت عیراقییه‌كان خواستی ئه‌وه‌یان تێدا ببینرێت كه ئاماده‌ن حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی به‌ڕٍێوه‌به‌رن و هێزێكی سه‌ربازی بنیاد بنێن كه هه‌ڕه‌شه نه‌بێت بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه كه پلانێكی ستراتیژییان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ده‌ڵێت: "ناهێڵین هیچ خه‌لافه‌تێكی له عیراق و سوریا دابمه‌زرێنن و به‌زووترین كات بنبڕیان بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بزانین له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع هاوبه‌ش و هاوكاری راسته‌قینه‌مان هه‌یه."