بەپەلە.. سپی زانیاریی ورد لەسەر كۆبوونەوەی نەوشیروان مستەفا‌و هێرۆ ئیبراهیم بڵاودەكاتەوە

ئەمرۆ شەممە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و دلێری سەید مەجید، كادیری باڵا‌و دیاری یەكێتی لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان چاویان بە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە كەوت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەو كۆبوونەوە سێ قۆڵییەدا چەندین پرسی گرنگ لەوانە پرسی دیاریكردنی پارێزگاری سلێمانی‌و یەكلاییكردنەوەی پۆستەكان تاوتوێكرا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەو كۆبوونەوەیدا هێرۆ ئیبراهیم‌و دلێری سەید مەجید پێشنیاری ئەوە دەكەن كە جارێكی دیكە پرسی دیاریكردنی پارێزگاری سلێمانی دوابخرێت.

سەرچاوەكەی سپی لەمبارەیەوە وتی: لەكۆبوونەوەكەدا نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جارێكی دیكە بە هێرۆ ئیبراهیم‌و دلێر سەید مەجیدی وتووە كە گۆڕان لیژنەی دانوستانكاری سەرپشك كردوە بۆ ئەوە بڕیاری لەسەر بدات.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا گۆڕان وەڵامی یەكێتی داوەتەوە بەوەی كە ئەوان لەگەڵ دواخستن نین‌و تا ئێستاش پرسی دیاریكردنی پارێزگار زۆر دواكەوتووە.

بڕیاروایە سبەینێ كاتژمێر 10ی سەربەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیاریكردنی پارێزگار‌و سەرۆكی ئەنجومەنەكە كۆببێتەوە.




PM:02:36:09/08/2014