كەشناسی: تۆزێكی سوك لە ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە لە شەودا زیاتر دەبێت

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەی کە ڕووی لە بەشێک لە ناوچەکان کردووە بڵاوکردەوە و دەڵێت" تۆزێكی سوك لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بوونی هەیە و ئەگەریش هەیە كاریگەریەكەی لە كاتەكانی شەودا هەندێك زیاتر بێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" تۆزێكی سوك لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بوونی هەیە و ئەگەریش هەیە كاریگەرییەكەی لە كاتەكانی شەودا هەندێك زیاتر بێت". 

لەبارەی مەودای بینینی ژمارەیەک لە ناوچەکانی هەرێم باسی لەوەکردووە، مەودای بینینی ئاسۆی لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم كاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە بەم شێوەیە بووە، كە ( هەولێر ٧كم و سلێمانی ٧كم و چەمچەماڵ ٨كم و زاخۆ ٩كم و كەركوك ٥كم و خورماتوو ٨کم) بووە. 



PM:07:31:14/08/2022