تا ئیستا بڕیاری گۆران و لیستی خزمه‌تی ئیسلامییه‌کان و پارتی بڕیاریان هه‌یه که سبه‌ی 10 ی ئاب کوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار بکرێت ئه‌و پرسه یه‌کلایی بکرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به سپی میدیای راگه‌یاند که تا ئێستا ئه‌و چوار لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و هه‌ڵیژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاردان، ته‌نها یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نیگه‌رانه له‌وه‌ی که ره‌نگه ئیسلامییه‌کان وه‌ک جاره‌کانی تر له کاتێکی دره‌نگی پێش کۆبوونه‌وه‌که پێیان بڵێن با مۆڵه‌تێکی تر بده‌ین به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و جارێکی تر کۆبوونه‌وه‌که دواخرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سبه‌ی کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت سه‌ره‌تا سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت و داواتر پارێزگار.
به‌یانی ئه‌مرۆ بۆ هه‌مان پرس وداخستنی هه‌ڵبژاردن هێرۆ ئیبراهیم سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد، دواتر لیژنه‌ی دانوستانکاری گۆڕان وه‌ڵامی یه‌کێتیان دایه‌وه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ دواخستنی ئه‌و پرسه‌دا نین.