پردی خازر که له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- موسڵه‌و هێڵی جیاکه‌وه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانی داعشه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ته‌قێنرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی به سپی میدیای راگه‌یاند که ئێواره‌ی ئه‌مرۆ فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆردومانی پردی خازه‌ریان کردووه‌و رووخاندیان.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که رووخانی ئه‌و پرده رێگرده‌بێت له‌به‌رده‌م چه‌کدارانی داعش تا له‌وێوه هێرش بکه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.