باکوری کوردستان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە باکووری کوردستان (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان (ئەدەنە و دیلۆك) لە سنووری پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە (١٥) كەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو رۆژنامەوان، دوو کارمەندی تەندروستی و سێ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەناو ئەو کەسانەدان کە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێکردووە. 



PM:01:33:20/08/2022