پارتیو یەكێتی لەگرتنەوەی "گوێر"یشدا ململانێی راگەیاندن دەكەن
هێزی دژە تیرۆر
ئێستا كە كاتی گرتنەوەی ناحیەی گوێرە لەلایەن هێزی پێشمەرگەو هێزی دژە تیرۆر، لەو شەڕەدا میدیاكانی پارتی دەڵێن: دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، هەرچی یەكێتیشە دەڵێت دژە تیرۆری سەر بە یەكێتی.
لەئێستا كە خەریكە هێزی پێشمەرگە كۆنترڵی گوێر دەكەنو چوونەتە ناو ناحیەكەوە، میدیا یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەوانە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان دەڵێت: هێزی دژە تیرۆری یەكێتی بەسەرپەرشتی مەلا بەختیار، لاهور شێخ جەنگی، پاڤێل تاڵەبانیو ... لەناو گوێر شەری داعش دەكەن.
هەرچی تەلەفزیۆنی كوردستان تیڤی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: هێزی دژە تیرۆر سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانو لەگەڵ پێشمەرگە لەگوێر شەڕ دەكەن.
لەلایەكی ترەوە كەناڵی ئاسمانی رووداو، ناوبەناو لێدوان لەسیروان بارزانی، وەك لێپسراوی میحوەری گوێر وەردەگرێت كە ئەندامی سەركردایەتی پارتییە.
PM:03:34:10/08/2014