ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر ڕووداوێكی تەقەكردن لە نێوان زاوا و خەزورێك ڕوویدا و بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ بەهۆی كێشەیەكی کۆمەڵایەتی لە شەقامی شۆڕشی هەولێر لە بەردەم بینای وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی زاوا و خەزورێك دەستڕێژی گوللەیان لە یەكتری كرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، یەكێك لە تەقەكەرەكان بە سووكی برینداربووە و دواتر هێزەكانی پۆلیسی هەولێر هەردوو كەسەكەیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.