داواكاری گشتی دانانی كامێرای تیژڕەوی لە سلێمانی ڕەتكردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ فەرمانگەی داوکاری گشتی، دانانی کامێرای تیژڕەوی لە سلێمانی ڕەتکردەوە.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" فەرمانگەی داوکاری گشتی، دانانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی ڕەتکردەوە". 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" هێشتا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزارەتی ناوخۆ سورن لەسەر دانانی و دەیانەوێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەولێریش بگرێتەوە". 

لە ئێستاشدا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەتكردنەوەی دانانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕەوی، لە کۆبوونەوەدایە. 



PM:12:14:23/08/2022