پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ههفتهی داهاتوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابهشكردنی مووچهی مانگی (هەشت)ی فهرمانبهران دهستپێبكاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، هەرچەندە تائێستا پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لە سنوری پارێزگای سلێمانی كۆتایی نەهاتووە، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (ئاب) بكرێت.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیاریشە سبەینێ چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی چەند پرسێک کۆببێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریار لەبارەی ڕۆژی دابەشكردنی مووچە دەدرێت.
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ مووچەخۆر هەن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بە بێ لێبڕین مانگانە (٨٩٥) ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار دەکات.