بڕیارێكی مەسرور بارزانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە


وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لیژنە بۆ بڕیارێكی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێك دەهێنێت. 

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بە بڕیاری سەرۆكی  ئەنجومەنی وەزیران و ڕاسپاردنی وەزیری رۆشنبیری كردووە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەدواداچوون و ئاشكراكردنی سەرچاوەو داهاتی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، لەو بارەوە بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون.

لە ماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن كۆبووەوە و لەكاتی كۆبوونەوەكەدا داوایكرد میدیاكان سەرچاوەی داراییان ئاشكرا بكەن.





PM:10:50:23/08/2022