بانكێك قەرز بە هاوڵاتیان دەكات


بانكی رافدەینی عێراقی دەست بە پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری بە بەو هاوڵاتیانە دەكات كە دەیانەوێت خانوو بكڕن یاخود دروستی بكەن.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافدەین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، جێبەجێكردنی رێكارەكانی پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتیان دەستپێدەكەن، رێژەی سوی سەر ئەو قەرزەش تەنها 4% دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو كەسەی سودمەند دەێت لەقەرزەكە دەتوانێت تاوەكو ماوەی 10 ساڵ بیگەڕێنێتەوە، سەرجەم قەرزەكەش سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیانیش دەگرێتەوە".






AM:09:57:26/08/2022