كەشناسی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی رادەگەیەنێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچەكانی باشوری هەرێم ئەگەری بونی تۆزێكی كەم هەیە، خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، سبەی شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك، پلەكانی گەرما 1-2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، لەكاتەكانی ئێوارەشدا ئەگەری كەمێك چالاك بونی با هەیە.

كەشناسی بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە داناوە (هەولێر : 42، سلێمانی : 41، دهۆك : 40، كەركوك :44، هەڵەبجە : 43، زاخۆ : 42، سۆران : 40، گەرمیان : 46).





AM:10:41:26/08/2022