ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ گەنجێکی تەمەن (١٧) ساڵان لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی بەنداوی دهۆکدا خنکا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن (١٧) ساڵان، لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی بەنداوی دهۆک خنکا.
هەربەپێی زانیارییەکان، دوای ماوەیەکی کەم لە خنکانی گەنجەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەیان لە ئاودا دەرهێنا و ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.