مێرد منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە کاتی مەلە کردن خنکا

دوێنێ لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش، مێردمنداڵێكی تەمەن ١٣ساڵان لە زێی گەورەدا خنكا کە دانیشتووی شارۆچکەی بەردە ڕەشە.

ئێوارەی دوێنێ‌ شەممە ٢٧ ی ئاب مێردمنداڵێكی تەمەن ١٣ ساڵان بە ناوی (ئیسماعیل ستار نەقیب) لە كاتی مەلەکردن لە زێی گەورە، لەنزیك گوندی بەنێنان خنكا.

دەست بەجێ دوای ڕووداوەکە، تەرمەكەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە ئاو دەرهێنرا و ڕەوانەی پزیشكی داد كرا.

ئەو مێردمنداڵە دانیشتووی گوندی بەنێنانە لە سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك.




PM:12:50:28/08/2022