لە كوردستان شێوازی پارەدان بە تەكسی دەگۆڕێت


وا بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی تاكسیمەتر جێبەجێ بكات كە پڕۆژەكە دانانی ئامێری پێوانی كیلۆمەترە و بەپێی بڕیارێك بڕی پارە بۆ هەر كیلۆمەترێك دیاری دەكرێت و ئیتر مامەڵە نامێنێت لە نێوان شۆفێر و سەرنشین.
 
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "چەندین پڕۆپۆزەڵ لەلایەن چەندین وەبەرهێنەرەوە هاتووەتەوە بۆ وەزارەت، لەلایەن شارەزایانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت، هەر كاتێك ئەم پڕۆپۆزەڵە بە باش زانرا، قۆناخ بە قۆناخ دەست دەكەین بە دانانی تاكسیمەتر." 
 
سەبارەت بە هەڵوێستی شۆفێرانی تاكسی لەبارەی بڕیارەكە، ئانۆ جەوهەر وتی "بڕیارەكە لەنێو شۆفێرانی تاكسیدا بڵاوبووەتەوە، هەر شۆفێرە و بۆچوونێكی هەیە، بەڵام زۆرینەیان بیریان لای ئەو بڕە پارەیەیە كە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ هەر كیلۆمەترێك دیاری دەكات."



PM:09:48:28/08/2022