هاوپه‌یمانی كوردستان: مالیكی پێشێلی ده‌ستوری كردووه
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ڵێت، نوری مالیكی له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار تۆمه‌تبار بكات به‌پێشێلكردنی ده‌ستور، به‌پێداگریی كردنی له‌سه‌ر درێژكرنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌م خۆی پێشێلی ده‌ستوری كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیدا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، " له‌كاتێكدا وڵات به قۆناغێكی دژوار و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و سه‌رۆك كۆمار كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردن و پاراستنی بڕگه‌كانی ده‌ستور و یه‌كپارچه‌یی وڵات ده‌كات و ده‌یه‌وێت پێكهاته جیاوازه‌كان بگه‌یه‌نێته ته‌وافوق، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11 ئه‌م مانگه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به پێشێلكاری ده‌ستور تۆمه‌تبار ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ساڵه پێشێلی ده‌ستوری كردووه بۆ چه‌ندین جار و به‌وهۆیه‌وه ره‌وشی وڵات دووچاری ئه‌وهه‌موو كاره‌ساته بۆته‌وه خودی نوری مالكی یه"، ئه‌وه‌شی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، "لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان پشتیوانیی ده‌كات له‌هه‌وڵه شه‌رعی و ده‌ستورییه‌كانی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌و تۆمه‌ته بێبنه‌مایه‌ی مالكی ره‌تده‌كاته‌وه و به‌وردی چاودێری جموجوڵی هێزه‌چه‌كداره‌كان ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عیراق له به‌غدا ، له‌ده‌وروبه‌ری باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و شوێنه‌كانی دیكه كه گومانی كوده‌تای لێ ده‌كرێت به‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و ده‌ستوردا".
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هۆشداریی ده‌دات له ئاكامی مه‌ترسیدار و نه‌خوازراوو له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵات و یه‌كڕیزیی پێكهاته‌كانی به‌هۆی ئه‌م ره‌فتاره‌ی مالكی یه‌وه.
PM:01:49:11/08/2014