سلێمانی: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ مێرد منداڵ گیان لە دەستدەدەن

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی ئۆتۆمبیلێک و ماتۆرێک پێکدادان لە نێوانیاندا ڕوودەدات لە ئەنجامدا سێ کەس گیان لە دەستدەدەن.

پەیامنێری " سپی "  ئەوەی خستە ڕوو کە ماتۆرەکە سی مێرد منداڵی بەسەرەوە بووە  و لە کاتی پێکدادانی لە گەڵ ئۆتۆمبێلەکەدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداوی هاتوچۆ بەتایبەتی لێخوڕینی ماتۆڕ لە لایەن مێرد منداڵانەوە لە هەرێمی کوردستاندا بۆتە دیاردە و هەفتانە ڕووداوی لێدەکەوێتەوە و بەوپێیەی ماتۆڕ سوارەکان هیچ هۆکارێکی خۆپاراستنیان هەڵنەگرتووە لە بەشێکی زۆری حاڵەتەکاندا دەبنە قوربانی.




AM:09:51:29/08/2022