بارزانی بەئاڵای كوردستان دەیەوێت ململانێی پارتی‌و یەكێتی لەبەرەكانی شەڕ بشارێتەوە

پاش ئەوەی لە ناحیەی گوێر‌و مەخمور ململانێیەكی میدیای لەنێوان یەكێتی‌و پارتی دەستی پێكرد، مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان ناچار بوو بریارێك دەربكات‌و بەو بڕیارە ئەو ململانێیە بشارێتەوە.

دەقی بڕیارەکەی بارزانی:


بڕیار

لەپێناو پابەندبوون بە بنەما نیشتیمانییەكان و دیسپلینیی سەربازی و یەكخستنەوەی گشت توانا مەعنەوی و سیاسی و جەماوەرییەكانی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا، بڕیارماندا كە نابێ ئەو هێزانەی لە بەرەكانی جەنگ بەشدارن بە هیچ شێوەیەك جگە لە ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئاڵایەكی دیكە هەڵبكەن، ئەگینا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
11ـی 8ـی 2014



PM:02:11:11/08/2014