قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە و خەیار درێژدەکرێتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "تا کاتێکی نادیار قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خەیار) لە خاڵە سنوورییەکان درێژ دەکرێتەوە."

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا هاتووە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ واژووی کردووە ئاماژەی بەوەشداوە کە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و بەدواداچوون بۆ بازاڕ و عەلوەکان، بەمەبەستی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی جوتیاران، بڕیاردراوە بەوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خەیار) تا کاتێکی نادیار درێژ بکرێتەوە.

هاوکات وەزارەتەکە بڕیاریداوە، باج لەسەر بەرهەمی خۆخی هاوردەکراو هەڵبگیرێت.

ئەوەشلەکاتێکدا دێت، ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمە کشتووکاڵییە جیاوازەکاندا، وەزارەتی کشتوکاڵ بەگوێرەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیار دەردەکات، بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی وڵاتانی دیکە.

 



PM:03:29:31/08/2022