نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب دیاریکرا

لە شاری سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر كارەبا بۆ مانگی هەشت لەنێوان ١٨ هەزار بۆ ١٩ هەزار و ٧٥٠ دینار دەبێت.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە ٦٥ دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان ٢٨٠ بۆ ٣٠٠ كاتژمێڕ كاریان كردووە.

 

باسی ئەوەشکراوە، نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان ١٨ هەزار بۆ ١٩ هەزار و ٧٥٠ دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كەبۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێری كاركردنیان تۆماردەكات.

 

ئاماژە بە ئەوە كراوە، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (١٠) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

 




PM:01:09:01/09/2022