شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم و عێراق دەکات

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما روو لە وڵات دەکات. 

ئەمشەو پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" پێشبینیدەکرێت رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو وڵات بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی نوێی گەرماوە". 

ڕوونیشیکردەوە، شەپۆلی گەرماکە سەرجەم ناوچەکانی وڵات و هەرێمیش دەگرێتەوە و بەراورد بە تێکڕای گەرمای ساڵ گەرمترین شەپۆل دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە رۆژی چوارشەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەشێوەیەکی رێژەیی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە". 


PM:09:22:01/09/2022