لە كفری بەهۆی تەقینەوەیەكەوە باوك و كوڕێك بریندار دەبن


لە قەزای كفری، لە شوێنێكی كۆكردنەوەی ئاسنی كۆن، تەقینەوەیەك رویدا  و لەئەنجامدا كوڕ و باوكێك برینداربوون.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "شوێنێك هەیە لە قەزای كفری، پارچە ئاسنی خواروی عێراقی بۆ دەهێنن، لەوێ كۆدەكرێنەوە و رەوانەی كارگەكانی ئاسن دەكرێت، رۆژانە لەم شوێنەدا چەندین كرێكار كاری تێدا دەكەن، ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە شوێنەكەدا رویداوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە پارچە هاوەنێكی كۆن بوە، بەهۆیەوە دوو كرێكار برینداربون كە كوڕ و باوكێكن، هەردوكیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون".








AM:11:31:02/09/2022