سلێمانی.. شەش ئۆتۆمبێل پێکدادەدەن

لە ڕێگای سلێمانی- عەربەت ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا خۆی بە پێنج تەکسیدا دەکێشێت، کە بۆ وەرگرتنی بەنزینی ٦٩٠ی سەرەیان گرتبوو.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا لە کاتی تێپەڕین لە ڕێگای سلێمانی - عەربەت خۆی بە پێنج تەکسیدا دەکێشێت.

ئەوەش لە کاتێکدا، ئەو تەکسیانە لە بەنزیخانەی پێشەوا تایبەت بە بەنزینی ٦٩٠ دیناری لەسەرەی وەرگرتنی بەنزیندا بوون.

 



PM:02:06:04/09/2022