ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕێژەیەک دابەزی، هاوکار هەریەک لە نرخی یۆرۆ و پاوەن ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٦٩ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٤٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٧٠ دینارە، دوێنێ بە ٥ هەزار دینار بوو.