له‌هێرشی شه‌وی رابردووی داعشدا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه دوو هه‌مه‌ری داعش سوتێنراون یه‌کێک له‌و هه‌مه‌رانه لای ئێرانییه‌کان بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که شه‌وی رابردوو 11ی ئاب چه‌کدارانی داعش له‌دوو لاوه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و له‌هه‌ردوو قۆڵه‌که‌وه داعش شکان و زه‌ره‌ری مادی و گیانی به‌رچاویان به‌رکه‌وت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌و هێرشه‌دا دوو زرێپۆشی هه‌مه‌ری داعش تێکشکێنران. به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی یه‌کێک له‌و هه‌مه‌رانه له‌رۆژی 7 ی ئاب له‌کاتی هێرشی میلیشیا شیعه‌کان و ژماره‌یه‌ک له سووپای قودسی ئێران له قۆڵی ئامرلیه‌وه لای ئه‌و هێزه شیعه‌یه بوو، کاتێک که داعش شکاندنی ئه‌م هه‌مه‌ره ده‌ست چه‌کدارانی داعش که‌وت، ئه‌مشه‌و جارێکی تر هه‌مان هه‌مه‌ر به‌کارهێنرایه‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ر پێشمه‌رگه و له‌ئه‌نجامدا تێکشکێنرا.