بەپەلە.. ڤیان دەخیل بەكۆپتەرێك سەردانی شاخی شەنگال دەكات

‌ڤیان دەخیل
ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری كوردی ئێزیدی كە گریانەكەی لەپەرلەمانی عێراق بۆ ئێزیدییەكان، جیهانی هەژاند، بەكۆپتەر سەردنی شاخی شەنگال دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كە ڤیان دەخیل كە پەرلەمانتارێكی ئێزیدیە كەمێك پێش ئێستا بە یەكێك لەو كۆپتەرانەی كە كۆمەك‌و خواردەمەنی بۆ ئاوارەكان دەبات، سەردانی ئاوارەكان دەكات.

ئەو سەرچاوەیە وتی وابڕیارە لەفرۆكەكە دابەزێت‌و هەندێ قسەیان بۆ بكات‌و ورەیان بەرز بكاتەوە كە نە هەرێم‌و نەكۆمەڵگای دەوڵەتی ئەوان لەییرناكات‌و رزگاریان دەكات.



PM:04:12:12/08/2014