بەرێوبەری ناحیەی سەنگەسەر رەخنە لەكەناڵی رووداو دەگرێت

بەرێوبەری ناحیەی سەنگەسەر رەخنە لە كەناڵی رووداو دەگرێت و هەواڵێكیان رەتدەكاتەوە لەبارەی ئەوەی كە گوایە لە چەند رۆژی رابردوو لە سەنگەسەرە شەر لە نێوان كوردو عەرەب رویداوە.

محەمەد عەبدولرەحمان مەحمود، بەرێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵێك لە كەناڵی رووداو لەسەر ناحیەی سەنگەسەر بەوەی گوایە لەو ناحیەیە شەر لە نێوان كوردو عەرەب درووست بووە بە ماڵپەڕی كوردیوی رایگەیاند زۆر نیگەرانین لە كەناڵی روداو ، ئێمە بە كەناڵەكانی راگەیاندنمان ووتوە كاتێك نیگەرانیەك لەو شارەدا هەیە جا لە من بێت یان لە حكومەت میدیاكان با راو سەرنجی شەقام وەربگرن و ، قبوڵمانەو نیگەرانیەكە ئەخەینە سەرسەرمان بەڵام پێویست بو بێت لێدوانی منیش وەربگرێت ئایا تێروانینی من و خەڵكی سەنگەسەر چیە ؟.

بەرێوبەری ناحیەكە دەشڵێت: نەك خەڵكی سەنگەسەر من پێم سەیرە تائێستا لە بیستەكانەوە هیچ حزبێكی سیاسی هیچ گروپێك هیچ بیروبۆچونێك هیچ سەركردەیەك هیچ هاوڵاتییەك لەگەڵ ئەوەدا نەبووە شەری كورد و عەرەب رابگەیەنێت، ئێمە پێمان وابووە لە عێراقی دوای ساڵی بیستەكانەوە كێشەی خاكمان هەیە كێشەی سیاسیمان هەیە كێشەی جوگرافیامان هەیە ئێمە بەدوای دیموكراسی بونی عێراقەوە دەگەرێین هیچ كات رۆژێك لە رۆژان حزبێكی سیاسی باسی لەوە نەكردوە بڵێت ئێمە شەری كورد و عەرەبمان هەیە تەنانەت ئەگەر عەرەبەكانیش وایان ویستبێت بەو ئاقارەیدا بەرن ئێمە هەر رەتمان كردۆتەوە .

وتیشی: خەڵكی ئێمە بەرگری لە كوشتارگەكانی فەڵەستین كردووە كە بەدەستی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت چ جای ئەوەی ئێمە لێرە شەری كورد و عەرەب بكەین ، بەلام بەداخەوە زۆر نیگەرانم لە كەناڵی روداو هیواداربوم بەشێوەیەكی راستگۆیانە ئەو روداوەی بگواستبایەوە .




PM:05:15:12/08/2014