وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دووکەس بوونە قوربانی

 

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ی ئەیلول  لەسەر ڕێگای سۆران – سیدەكان ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕووی دا و دوو قوربانی لێکەوتەوە.

 

بەگوێرەی  زانیارییەكان ڕووداوەكە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی پیكاب دێر بووە.

 

هەر لە ڕووداوەكە دا دوو سەرنشین بریندار بوون.




AM:09:45:12/09/2022