چه‌کدارانی داعش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌و ده‌یه‌وێت رێگای قه‌ره‌ته‌په - خورماتوو بگرێت. له‌و هێرشه‌دا شکاوه‌و به‌ده‌یانی لێ کوژراوه‌و 11 ته‌رمی له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌نیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه 12 ئاب چه‌کدارانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن له باکوری رۆژئاوای جه‌لولاوه به‌ره‌و قه‌ره‌ته‌په بکشێن و ئه‌و شارۆچکه‌یه کۆنترۆل بکه‌ن و به‌ره‌و رێگای قه‌ره‌ته‌په - خورماتوو هه‌نگاو بنێن ئه‌و رێگایه‌ش داگیر بکه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌ی داعش هه‌وڵی داوه خاڵی پشکنینی ( نه‌قشبه‌ندیه‌کان) و به‌رزییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه کۆنترۆل بکات، به‌ڵام تا ئێستا شکاوه‌و به‌ده‌یان چه‌کداری لێکوژراوه که 11 له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که جێماون.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌رمانه‌ی داعش سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که چه‌کدارانی داعش چه‌ندینجار هه‌وڵیان داوه ئه‌و ته‌رمانه به‌رنه‌وه تا ئێستا نه‌یان توانیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که قوربانییه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دوو پێشمه‌رگه‌یه‌و ژماره‌یه‌کی تریش بریندارن.
شارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په ده‌که‌وێته باشوری کفری و باکوری رۆژئاوای جه‌له‌ولا،دانیشتوانی شارۆچه‌که عه‌ره‌بی شیعه‌و کوردی زۆر تیایه‌و ژماره‌یه‌کی که‌میش عه‌ره‌بی سونه‌ی تێدایه‌و تا ئێستا به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه.