نرخی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین

ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووە، هاوکات هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە دابەزین کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار بوو.

 - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو. 

 - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٩ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٧٢ هەزار و ١٥٠ دینار بوو. 

 نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٣٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٣٦ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٢٨ هەزار دینارە. 



AM:09:51:14/09/2022