سەركردەیەكی پارتی ئاماژە بە "رێككەوتن"ی حیزبەكەی و یەكێتی دەكات


سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، حیزبەكەی  لەسەر فرەبازنەیی رازی بووە، بەڵام دیاریكردنی شێوازەكە ماوە. 

لە تێلێگرام سپی جۆین بكە


http://https://t.me/speemedia
 
جەعفەر ئیمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە "هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، هەروەها گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتییش بەردەوامە".
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لەسەر شێوازی هەڵبژاردن لێكتێگەیشتن لەنێوان حیزبەكەی و یەكێتی هەیە، بەڵام دەبێت رێككەوتن لەبارەی وردەكارییەكانی پرۆسەكە بكرێت، پارتی بە فرەبازنەیی رازی بووە، بەڵام دیاریكردنی شێوازەكە ماوە."

بڕیار بوو رۆژی 1ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، تائێستا رێككەوتوون بۆ وادەی نوێ نەكراوە.




PM:12:03:15/09/2022