قایمقامی شارۆچکەی سێمێل، رایگەیاند " ١٦
خاوەن پاڵاوگەی کواشێ بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاساوە دادگایی کراون و سزای ماددی
دراون".
خەلیل مەحمود، قایمقامی شارۆچکەی سێمێل، ئەمڕۆ
پێنج شەممە ڕایگەیاند، "هەر کەسێک پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران نەبێت،
رووبەڕووی یاسا دەکریتەوە، هەر بۆیەش ئێستا ١٦ خاوەن پاڵاوگە سزا دراون."
رۆژی ٢٥ـی مانگی ئابی ئەمساڵ بە بڕیاری ئەنجوومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ٥٠ پاڵاوگەی کواشێی پارێزگای دهۆک بەهۆی ئەوەی کارکردنیان
مەترسی خستبووە سەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە داخران، هیچ کام لەو پاڵاوگانە مۆڵەتی
یاساییان نەبووە.
زیاتر لە ساڵێک بەسەر ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیراندا
تێدەپەڕێت و تا ئێستا مۆڵەتی کارکردن بەو پاڵاگانە نەدراوە، بەڵام بەشێکیان شەوانە
و بە شێوەی نایاسایی کاریان کردووە، هەر بۆیە رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.